English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی، دوو کابینەی پزیشکی بۆ پشکنینی کۆرۆنا بەبێ بەرمبەر بۆ هاوڵاتییان کرایەوە
2021-04-27 [02:48 AM]

ZNA- هەولێر


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.4.27، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێمن قادر جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، دوو کابینەی پزیشکی بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە هەریه‌ك له‌ پارکی باخی شار لە ناوەڕاستی شار و پارکی سامی ‌عەبدولڕەحمان کرایەوە، کە تێیدا پشکنینی کۆرۆنا بەبێ بەرامبەر بۆهاوڵاتییان ئەنجامدەدرێت.

پشکنینەکە لە لایەن دەستەیەک لەکارمەندی ڕاهێنراوی تاقیگەی و پزیشکی تایبەتەوە دەکرێت و لەئەمڕۆشەوە پشکنین بۆ هاوڵاتییان دەستی پێ کردووە و هەر هاوڵاتییەک یان گەشتیارێک دەتوانێت سەردانی ئەوکابینە پزیشکیانە بکات و بەبێ بەرامبەر پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامبدات.

جێگەی باسە، لە رێگای ئەم دوو کابینەیەوە ڕۆژانە دەتوانرێت هەزار تا دوو هەزار پشکنین ئەنجامبدرێت و هاووڵاتیان تەنها بە پێشکەشکردنی ناسنامەیەك و ژمارەیەکی مۆبایلەکەی پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەشی لە رێگەی سەنتەری داتا و زانیاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی وەردەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad