English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی ١٢ دەردەکات 
2021-04-27 [03:11 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی پەروردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (٢٧ی نیسانی ٢٠٢١) لە نوسراوێکدا کە واژوی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە داواکراوە لە ناوەندەکانیی خوێندن ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ١٢ وێژەیی و زانستی بکەنەوە کە دەتوانن لەوەرزی دووەمدا ھاوشێوەی وەرزی یەکەم بەڵێننامەی خوێندن بەشێوازی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە. 

لە نوسراوەکەدا ھاتووە "ئەو قوتابیانەی کە لەوەرزی یەکەمدا بەشێوازی ئەلکترۆنی درێژەیان بەخوێندن دابوو ئێستا دەتوانن ھەر بەو شێوازە بەردەوام بن و ھەروەھاش دەتوانن بەڵێننامەکەیان ھەڵوەشێننەوە و دەست بکەنەوە بە خوێندنی ناو پۆل " .

 بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە "ئەو قوتابیانەی کە لەوەرزی یەکەمدا لەناو پۆل درێژەیان بەخوێندن داوە دەتوانن لە وەرزی دووەمدا بەڵێننامەی خوێندن بە شێوازی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە".

وەزارەتی پەروەردە ئاژەی بەوەشداوە "ئەو قوتابیانەی کە ئارەزووی ئەوەیان ھەیە لەوەرزی دووەمدا بەشێوازی ئەلکترۆنی درێژە بەخوێندن بدەن، دوا موڵەت بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامەکە تا ١ی مانگی ئایاری داھاتووە".





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad