English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات
2021-04-27 [05:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر  و مەهدی شوشتەری كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێر و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕێگەكان بۆ گەییشتن بە سەقامگیری و ئارامی عێراق و ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لە مەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad