English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بە Nomadland بەخشرا
2021-04-26 [05:29 AM]

ZNA – هەولێر


یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتی باشترین فیلمە و ئەمساڵ خەڵاتەکە بەخشرایە فیلمی سینەمایی Nomadland.

ئەم بەرهەمە سینەماییە جگە لە خەڵاتی باةشترین فیلم، خەڵاتی باشتری دەرهێنەر و باشترین خانمە ئەکتەری سەرەکیشی بەدەستهێنا.

93مین خولی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک خولێکی ئاسایی لە سەردەمی کۆرۆنادا بەڕێوەچوو و مەرجی سەرەکی بەشداربوون بەکارنەهێنانی دەمامک بوو.

ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەمادا لەسەر ئاستی جیهاندا دابەشدەکرێت و ئەو فیلم و سینەماکارانە خەڵات دەکرێن کە فیلمەکانیان لە ئەمریکا بەرهەمهاتوون و لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکراون، جگە لە خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad