English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتۆنی هۆبکنز خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا
2021-04-26 [07:02 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری سینەمایی ئەنتۆنی هۆبکنز، لە رێوڕەسمی ئەمساڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا.

ئەو ئەکتەرە خەڵاتەکە بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی سینەمایی The Father بەدەستهێنا کە بەم دواییە لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا.

93مین خولی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک خولێکی ئاسایی لە سەردەمی کۆرۆنادا بەڕێوەچوو و مەرجی سەرەکی بەشداربوون بەکارنەهێنانی دەمامک بوو.

ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەمادا لەسەر ئاستی جیهاندا دابەشدەکرێت و ئەو فیلم و سینەماکارانە خەڵات دەکرێن کە فیلمەکانیان لە ئەمریکا بەرهەمهاتوون و لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکراون، جگە لە خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad