English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمەکانی کریستۆڤەر نۆلان یانزدەمین جارە خەڵاتی ئۆسکار وەربگرن
2021-04-27 [10:31 AM]

ZNA – هەولێر


کریستۆڤەر نۆلان دەرهێنەری سینەمایی جیهانی، لە خولی ئەمساڵی خەلاتەکانی ئۆسکاردا توانی لەرێگەی فیلمی سینەمایی "Tenet" خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین کاریگەرییە وێنەییەکان وەربگرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2020 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانی داهاتێکی زۆر لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت.

ئەو دەرهێنەر لە 2006 بۆ یەکەم جار لەرێگەی فیلمی سینەمایی The Prestige بۆ دوو خەڵاتی ئۆسکار کاندیدیکرا و لە 2008 لەرێگەی فیلمی سینەمایی The dark knight بۆ هەشت خەڵاتی ئۆسکار کاندیدکرا و توانی دوو لەو خەڵاتانە بەدەستبێنیت.

هەروەها لەرێگەی فیلمی سینەمایی Inception  چوار خەڵات، لە رێگەی فیلمی Interstellar یەک خەڵات و لە رێگەی فیلمی Dunkirk سێ خەڵاتی بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad