English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی "Godzilla vs. Kong" لە سینەماکاندا
2021-04-27 [10:00 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی سینەمایی "Godzilla vs. Kong" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە بە پڕداهاتترین فیلم لە سەردەمی کۆرۆنادا دەناسرێت، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە 393 ملیۆن و 675 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 31 ئازاری رابردوو لە سینەماکاندا نمایشکرا و هەرچەند لە هۆڵە سینەماییەکاندا تەنها رێگە بە بەکارهێنانی 50٪ یاخود 75٪ دراوە، بەڵام توانیویەتی ئەو داهاتە زۆرە بەدەست بێنێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای نمایشکردنی لە سینەماکانی چین و بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا، لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی 83 ملیۆن و 375 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad