English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بن سەلمان لەبارەی پەیوەندی نێوان سعودیە و ئێران روونكردنەوە دەدات
2021-04-28 [10:51 AM]

​ZNA- هەولێر


شازادەی جێنشینی سعودیە لە نوێترین دەرکەوتنیدا قسەی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان سعودیە و ئێران کرد و رایگەیاند، ئەوان لە هەندێک جموجووڵی ئێران لە ناوچەکەدا نیگەرانن، بەڵام هێشتا دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەبێت.

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، کە بەهۆی نەخۆشکەوتنی باوکییەوە دەسەلاتی گرتۆتە دەست، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، سعودیە بەرژەوەندیی لە ئێران هەیە و ئێرانیش بەرژەوەندیی لە سعودیە هەیە، ئەوانیش وەک سعودیە دەیانەوێت پەیوەندییەکی باش و تایبەتیان لەگەڵ ئێراندا هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بن سەلمان دەشڵێت، جموجووڵەکانی ئێران وەک پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و هاوکاریکردنی هێزە میلیشیاکانی ناوچەکە و هەروەها بەرنامە موشەکییەکانی لەو کارانەن، کە سعودیە نیگەران دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad