English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەكات
2021-04-28 [11:31 AM]

​ZNA- هەولێر


بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرھەم ئەحمەد سالح سەردانی ھەولێر دەکات و لە بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا رەوشی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و رەوشی عێراق بەگشتیی لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئێستا بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، تاوتوێ دەکرێت.

کە بەرھەم ئەحمەد ساڵح  بەنیازە لەسەردانەکەیدا بۆ ھەولێر، ھەوڵی یەکخستنی گوتاری لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بدات و ھەروەھا ھێرشەکەی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەگەڵ دوایین پێشھاتەکانی رەوشی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێ بكات.

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad