English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆبایدن بۆ هەركاتژمێرێك 5 دۆلار بۆ كارمەندەكانی حكومەت زیاد دەكات
2021-04-28 [11:48 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆكی ئەمەریكا جۆبایدن بڕیاری دا كە موچەی کارکردنی بەشێک لە کارمەندانی حکومی لە ئەمریکا بەرزبكاتەوە و كە برزكردنەوەكە لەیەك كاتژمێردا 5 دۆلارە .

رۆژی سێشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا، ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هەیە و کارمەندی حکومین، کرێی کارکردنیان بۆ هەر کاتژمێرێک لە 10 دۆلارەوە بۆ 15 دۆلار بەرز دەکرێتەوە.

ئەوانەی لە کۆمەڵەی یەکەمدا بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بریتین لە کرێکارانی پاککردنەوەی فیدراڵی، کرێکارانی بەشەکانی چاککردنەوە لە بوارە گشتییەکاندا، کرێکارانی رێگەوبان و چاککردنەوەی ژێرخان، کارمەندانی پەرستاریی لە سوپا و دەزگا حکومییەکاندا، لەگەڵ کارمەندانی بەشی کافتریای دەزگا حکومی و سەربازییەکان.

هەروەها بەپێی فەرمانەکە، ئاژانسە فیدراڵییەکانی ئەمریکا لە 30ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە، پێویستە لەکاتی واژۆکردنی گرێبەستدا لەگەڵ کارمەندانی نوێ، یان لەکاتی درێژکردنەوەی گرێبەستەکاندا رەچاوی ئەم بەرزکردنەوەیە بکەن و کاتژمێری کارکردن بە 15 دۆلار ئەژمار بکەن.

 





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad