English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا بە هاوکارى کۆمپانیاى هواوى، داتا سێنتەرى سەرچاوە زانستیەکان بنیاد دەنێت
2021-04-28 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەمەبەستى کەمکردنەوە بۆشایى تەکنەلۆجیا لەنێوان خوێندکاران و مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ کۆمپانیاى هواوى چینى، کار بۆ بنیادنانى داتا سێنتەرى تایبەت بە سەرچاوە زانستییەکان دەکات.

لە دیدارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەگەڵ لی شيانغ يو (سبيس لی) جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى هواوى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە ڕاوێژکارى وەزارەت ئامادەیبو، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە هەماهەنگیەکانى کۆمپانیاى هواوى چینى کرد لەگەڵ وەزارەت بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و ئاشناکردنى خوێندکارانى هەرێمى کوردستان و ناساندنیان بە کلتورى وڵاتى چین. هەروەها هاوکاریکردنى وەزارەت بۆ دروستکردنى ئەکادیمیایى ئایتى لە زانکۆى سەڵاحەدین و پۆلیتەکنیکى سلێمانى و بەهیواى فراوانکردنى بۆ سەرجەم زانکۆکانى تریش. کە ئامانج لە دروستکردنى ئەکادیمیاى ئایتى پەرەپێدانى تواناکانى کۆمپیوتەر و ئایتیە لە زانکۆکانى کوردستان.

د. ئارام محمد قادر جەختى کردەوە پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان، کە بریتیە لەشێوازى خوێندنى ئاوێتە بەسەرکەوتوى بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەماهەنگى زیاترى هواوى دەبێت بۆ کەمکردنەوە بۆشایى تەکنەلۆجیا لەنێوان خوێندکاران و مامۆستایانى زانکۆ و زیاتر بەهێزکردنى ژێرخانى ئەلیکترۆنى دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان و دەستەبەرکردنى یەکسانى لەگەیشتن بە ئامێرە زیرەکەکان و هێڵى ئینتەرنێت بۆ هەمو خوێندکاران و مامۆستایانى زانکۆ. بۆ ئەوەى هیچ فێرخوازێک لە خوێندنى ئاوێتە دوانەکەوێت کاتێک پێویستى بە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا دەبێت.

لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى کرد داتا سێنتەرى  تایبەت بە سەرچاوە زانستیەکانى خوێندنى باڵا بنیاد بنرێت کە تیایدا هەمو سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکان و کتێب و بابەتە زانیستیەکانى زانکۆکان لە خۆ بگرێت و قوتابیان و مامۆستایان بتوانن لە ڕێگەوە کڵاودەوە دەستیان بەو بابەت و زانیاریانە بگات.

لەلایەن خۆشیەوە جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى هواوى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خۆشحاڵى خۆى بە پێشکەوتنەکانى پرۆسەى خوێندنى باڵاى کوردستان دەربڕى و وتى: ئایندەى بازاڕى کارو گەشەکردنى ئابورى زۆر پەیوەندیدارە بە تەکنەلۆجیاى زانیارى و زیرەکى دەستکردو گەشەکردنى تەکنەلۆجیاوە، بۆیە پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەى لە زانکۆکان گرنگى بەم کارانە بدرێت. هەروەها پشتیوانى کۆمپانیاکەشى دەربڕى بۆ پرۆژەى داتا سێنتەرى تایبەت بە سەرچاوە زانستیەکان و بەهێزکردنى ژێرخانى ئەلیکترۆنى خوێندنى باڵا. کە وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەم پرۆژانە لە چوارچێوەى یاداشتێکى لێکگەیشتن لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاى هواوى واژو بکرێت.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad