English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان مەترسیدار دەبێت، ئەگەر بە زووترین كات چارەسەر نەكرێت
2021-04-28 [12:39 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بابەكر زێباری رایدەگەیەنێت، ئەگەر ھەرێم و بەغدا لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانەوە بگەنە رێككەوتن، ھەموو كێشەكان چارەسەر دەبن، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ھەموو لایەنەكان لەو ناوچانەدا ھێزیان ھەیە بۆیە دۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێت و مەترسیدار دەبێت، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت و بە زووترین كات چارەسەر نەكرێت.

بابەكر زێباری، راوێژكاری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری سەربازی رایگه‌یاند، داواكاریی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی ھەرێم و بەغدا لەبارەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە كوردستانییەكان بگەنە رێككەوتن، هه‌رێمی كوردستان و بۆ حكوومەتی عێراق زۆر گرنگە، وتیشی، پێویستە لیژنەی ھاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بكەن، بۆ ئەوەی كێشەكان بە ھاوبەشی چارەسەر بكەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زۆر ھۆكار بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانەوە هه‌ن، چونكە ھەندێك گرووپ نایانەوێت ئەو ناوچانە ئارام بن، بۆیە ئەگەر ماددەی ١٤٠ جێبەجێ كرابایە، ھەموو كێشەكان بە یەكجاری چارەسەر دەبوون، سنووریش دیار دەبوو و ژمارەی دانیشتووان دەردەكەوت و ژمارەی كورسییەكان و رێژەی ھێزەكانیش ھەمووی دیاری دەكرا.

راوێژكاری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، ھەموو لایەنەكان لەو ناوچانەدا ھێزیان ھەیە و بەرەو ھەڵبژاردن دەچین، ئەوانەش ھەموو چەكبەدەستن، بۆیە دۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێت و مەترسیدار دەبێت، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت و بە زووترین كات چارەسەر نەكرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad