English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرگیز ئەم ڤیتامینانە لەگەڵ حەب مەخۆ
2021-04-28 [11:04 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەشێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزاكان لە شێوەی حەب دەستدەكەوێت و بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە، بەڵام ئەم ڤیتامینانە نابێت لەگەڵ هەندێك جۆری دەرمانی پزیشكی بخورێت و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

1. رۆن ماسی
رۆن ماسی نابێت لەگەڵ حەبی پەستانی خوێن بخورێت، دەنا پەستانی خوێت بەڕێژەیەكی مەترسیدار نزم دەكاتەوە، هەروەها نابێت لەگەڵ ئەو حەپانە بخورێت كە سوڕی خوێن چالاك دەكەن، رەنگە ببێتە هۆی خوێنبەربون

2. كالسیۆم
كالسیۆم بە گشتی نابێت لەگەڵ حەبی پەستانی خوێن، هەندێك جۆری دژە بەكتریا، هەندێك دەرمانی غوددە لەگەڵ پۆتاسیۆم بخورێت.

3. ڤیتامین D
ئەم ڤیتامینە نابێت لەگەڵ حەبی كەمكردنەوەی  كۆلیسترۆڵ بخوڕێت، چونكە كاریگەرییەكەی كەمدەكاتەوە، هەروەها ناشبێت لەگەڵ حەبی فشاری خوێن بخورێت.

4. زینك
نابێت لەگەڵ حەبی دژە بەكتریاكان تێكەڵ بكرێت، چونكە جەستە ئاسان ناتوانێت وەریان بگرێت، پێویستە ماوەی خواردنی نێوانیان 2 بۆ 6 كاتژمێر بێت، ناشبێت زینك لەگەڵ حەبی مەگنسیۆم یان مس وەریبگیرێت.

5. ڤیتامین K
باشترە لەگەڵ ئەو دەرمانانە نەخورێت كە خوێن رون دەكەنەوە.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad