English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیاوازیی ڕێژەی مردن بە ھۆی کۆڕۆنا ڤایرەس و ڕێژەی مردن بە ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا لە کوردستان
2021-04-28 [03:28 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە نزیکەی دوو مانگی ڕابردوودا تا ڕێکەوتی ٤⁄٢٥، نزیکەی ٥٦٥٠٠ (پەنجاوشەش ھەزار و پێنسەد) کەس لە کوردستان، ژەمێک یان ھەردوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و خۆشبەختانە و سوپاس بۆ خوا یەک کەس نەسەلمێندراوە و تۆمار نەکراوە کە بەھۆی ڤاکسینەکەوە، مردبێت.

کەچی تەنھا لە ماوەی سی ڕۆژی ڕابردوو نەک دوو مانگ، ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو نزیکەی ٣١٣٠٠ کەس بووە و ئەو کەسانەی لە کوردستان بەھۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە ماوەی ئەم ٣٠ ڕۆژە کە لەلایەن وەزارەتەوە تۆمار و بڵاو دەکرێتەوە (کە دڵنیابن ژمارەکە لەوە زیاترە کە تۆماردەکرێت)، بەداخەوە نزیکەی ٣٨٠ (سێسەد و ھەشتا) ھاووڵاتی لە بەھۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە! 

ھاوکێشەکە بەمجۆرەیە: مردن بە ھۆی کۆڕۆنا لەماوەی مانگێک لە ٣١٠٠٠ کەسی تووشبوو، ٣٨٠ کەس بووە،
بەڵام، مردن بەھۆی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لە کۆی ٥٦٠٠٠ کەسی کووتراو، سفرە! 

واتا ئەگەر ھەر ئەم داتا بەسیت و کەمەی تەنھا یەک مانگ قیاس بکەین، ئەوا ڕێژەی مردن بەھۆی ڤایرەسی کۆڕۆناوە، سەدان جار زیاترە لە ڕێژەی مردن بەھۆی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، ئێستا خۆت سەرپشک بە و بڕیار بدە کامەیان ھەڵدەبژێریت؟!


د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad