English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی پاریس  و بەرشەلۆنە دەستی پێکرد 
2021-04-28 [01:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان ھەوڵدەدەن لەماوەی داھاتوو باشترین یاریزانەکان بەدەست بھێنن . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان نەیمار بگەڕێنەوە بەرشەلۆنە و بەمەش پارێزگاری لە مانەوەی میسی دەکەن لە یانەکەیان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لای خۆشیانەوە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی گەورەیان بۆ میسی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی نەیمار رازی بکەن بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی نوێبکاتەوە . 

ململانێی ھەردوو یانە تا ھاوینی داھاتوو بەردەوام دەبێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار و میسی ، بەڵام لەرووی دارایی کارەکان بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەستەمترە ، چونکە پارەیەکی زۆر قەرزدارە و ناتوانێت مووچەی نەیمار و میسی بەیەکەوە دابین بکات ، ئەگەر سەرچاوەی دارایی دیکە نەدۆزێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad