English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق دەکات
2021-04-28 [01:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆژی چوارشەممە (٢٨د نیسان/ ئەپرێلی ٢٠٢١) لە سەڵاحەددین سەرۆک "مەسعود بارزانی" پێشوازی لە "میتیا لێسکۆڤار"، باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق سوپاسی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ فراوانکردنی پێکەوەژیان و کراوەیی نێوان پێکھاتە یٔایینی و نەتەوەییەکان و ھەروەھا یارمەتیدانی کریستیان و پێکھاتەکان لە کاتی تەنگانە و ھێرشی تیرۆریستان، وێڕای یٔاماژەدان بە بایەخی سەردانەکەی پاپا فەرەنسیس بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، کە یٔەو پێکەوەژیانەی لە کوردستان ھەیە لە لایەن قەداسەتی پاپا و ڤاتیکان مایەی یٔومێد و جێگەی پێزانینێکی زۆرە. یٔەوەشی خستەڕوو کە فەرھەنگی یەکترقبووڵکردنی کوردستان وا دەکات کە کریستیانەکان و پێکھاتەکانی دیکە متمانەیان بە یٔاییندەی خۆیان ھەبێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی، سەردانی پاپا فەرەنسیسی بۆ ھەرێمی کوردستان بە مێژوویی وەسف کرد و رایگەیاند خەڵکی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانەوە بە سەردانەکەی پاپا خۆشحاڵ بوون.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad