English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەند کرد
2021-04-28 [02:31 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢٨ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد.  

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندان ڕاپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژە بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١  خستەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەن  لە ناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران ودواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبونەوەکە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت  بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خستەڕوو کە تیایدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان وپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێشنیار و پلان و کاری لە پێشینەی  خۆیان پێشکەش کردووە و وا بڕیارە لەھەفتەی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی ئامادە بێت تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت ولە نزیکترین دەرفەتدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

لە بڕگەی کۆتایی کارنامەی کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەندکرد کە بریتی بوون لە : ( پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان - عێراق ) و ( پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە ( ٢٠) ی ساڵی ١٩٩٨ ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان -عێراق ) و ( پڕۆژە یاسای ھەموارکردنی یاساکانی  یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی ، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، یاسای بازرگانی) و بڕیاردرا ئەم پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ تەشریعکردنیان.





ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad