English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق دەکات
2021-04-28 [04:00 AM]

ZNA-هەوێر


 


ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد . 
باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ سەرخستنی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان  و پاراستن و میوانداریکردنی کریستیانەکان و ئاوارە و پەنابەران و هەموو ئەوانەی لە ترسی ستەم و چەوساندنەوە، ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. 
سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدان و بەهێزکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە مێژوویی ناوبرد و خوازیاربوو ، کە ببێتە هۆی برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرا . 
هەروەها باردودۆخی دەشتی نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تاووتوێ کرا و جەخت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە و جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور کرایەوە.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad