English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌كینزی: هه‌رچه‌ند ناكۆكیش له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، ده‌توانین له‌ دۆستایه‌تی یه‌كتر به‌رده‌وام بین
2021-04-28 [04:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كێنێت مه‌كێنزی رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی بڕیاره‌ له‌ میانی لووتكه‌ی ناتۆدا له‌ نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ئه‌نجام بدرێت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.

كێنێت مه‌كێنزی له‌ میانی پانێلێكدا کە له‌ ئه‌نیستیتۆی كاروباری ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن ئه‌نجامدرا، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ زیادبوونی توانا سه‌ربازییەکانی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سووریا و لیبیا كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ گوتی: "توركیا زۆر ده‌مێكه‌ هاوبه‌شێكی به‌هادارمانه‌ له‌ ناتۆ. له‌گه‌ڵ توركیادا به‌پێی ماده‌ی پێنجه‌م(ی پەیماننامەی ناتۆ) په‌یوه‌ندییه‌كی دامه‌زراو و پته‌ومان هه‌یه‌".

كێنێت مه‌كێنزی گوتیشی، له‌گه‌ڵ توركیا هه‌رچه‌ند ناكۆكیش هه‌بێت، ده‌توانین له‌ دۆستایه‌تی یه‌كتر به‌رده‌وام بین. راسته‌ له‌گه‌ڵ توركیادا له‌ چه‌ند خاڵێك ناكۆكیمان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ لووتكه‌ی ناتۆ كۆده‌بنه‌وه، وابزانم له‌ مانگی داهاتوودا ده‌بێت. پێموایه‌ ئه‌مه‌ بۆ داهاتوو زۆر باش ده‌بێت".

ئه‌ردۆغان و بایدن له‌ ٢٣ی نیسان پێكه‌وه‌ قسه‌یان كرد و گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌وه‌ی له‌ لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ كۆببنه‌وه‌.

 

AA





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad