English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم ڕێڕەوی لێخوڕینی پایسکل لە ھەولێر بە تایبەتمەندیی تەواو دروست کرا
2021-04-28 [04:33 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە ھەولێر یەکەم ڕێڕەوی لێخوڕینی پایسکل، کە لە ڕووی ئەندازەی ھاتوچۆ و سەلامەتییەوە بە تەواوی ڕێکخراوە، دروست کرا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: یەکەم ڕێڕەوی لێخوڕینی پایسکل، کە لە ڕووی ئەندازەی ھاتوچۆ و سەلامەتییەوە بە تەواوی ڕێکخراوە، لە ھەولێری پایتەخت دروستکرا.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر گووتی:‌ ئەو ڕێڕەوە دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک قوتابخانەی کامبریج، کە ئەو شوێنە جووڵە و ترافیکی کەمی لەسەرە و گونجاوە بۆ لێخوڕینی پایسکل، بە مەبەستی وەرزشکردن یان کاتبەسەربردن.

ھەروەھا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سەرجەم کارەکانی ڕێکخستنی ڕێڕەوەکە لە ڕووی ھاتوچۆوە لە ھێڵکاری و دانانی ھێماکانی ھاتوچۆوە لە لایەن ئەندازەی ھاتووچۆی ھەولێر کراون.


رێباز یونس

 

No description available.

 

No description available.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad