English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆی عێراق بەهۆی هێرشێکی داعش سێ فەرماندە لە کار رادەگرێت
2021-04-28 [04:43 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق بەھۆی ھێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، سێ فەرماندە لە کار رادەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨-٤-٢٠٢١، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی راگرتنی ئەو سێ فەرماندە باڵایەی داوە، کە فەرماندەی پۆلیسی پاسەوانی سنوورن.

راگرتنی ئەو فەرماندانە لە کارەکانیان بەھۆی ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەک لە ناوچەی عەرعەر و دەستگرتن بەسەر چەک و جبەخانەی بازگەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ھاتووە.

ماڵپەڕی (سۆمەرییەنیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی، پۆستی فەرماندەکانی بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە؛

- فەرماندەی ناوچەی پێنجەم لە پۆلیسی پاسەوانی سنوور

- فەرماندەی لیوای ناوچەی پێنجەم لە پۆلیسی پاسەوانی سنوور

- فەرماندەی فەوجی سێیەم لە لیوای پاسەوانی سنوور لە ناوچەی پێنجەم لە پۆلیسی پاسەوانی سنوور





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad