English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆرۆنا كاریگەری مەترسیداری لەسەر ئافرەتانی دووگیان هەیە
2021-04-29 [11:45 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئافرەتانی دووگیان كاتێك تووشی كۆرۆنا دەبن مەترسیەكی زیاتریان لەسەرە بۆ گیان لەدەستدان و مانەوە لەبەشی چاودێری وورد لەگەڵ لەدایكبوونی پێشوەختەی منداڵەكانیان و دەرەنجامەكانی دیكە.

 

ئەو لێكۆڵینەوەیە لەژێر چاودێری سندوقی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئەنجام دراوە و تێیدا لێكۆڵینەوە كراوە لە700 ئافرەتی دووگیان و 1400 ژن لە 18 وڵات لەوانە ئەمریكا و ئەمریكای ناوەڕاست و باشوور و ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و زەنگی مەترسی لێدراوە لەبارەی مەترسیەكانی كۆرۆنا لەسەر ئافرەتانی دووگیان.

 

لەلێكۆڵینەوەكە ئاماژەبەوەكراوە بەهۆی دووگیانیەوە گۆڕانكاریی لە لەشی ژنان ڕوودەدات و ئەوەش وادەكات زیاتر ئەگەری تووشبوون بەكۆرۆنایان لێ بكرێت و دەكرێت ئافرەتانی دووگیان لەڕێگەی خۆكوتان و وەرگرتنی ڤاكسینەوە پارێزراوبن.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad