English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر ڕۆژانە چنگێك مێوژ بخۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت
2021-04-29 [01:19 AM]

ZNA ــ هەولێر


مێوژ یەكێكە لە میوە وشككراوە بەسودەكان بۆ تەندروستی، جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت و چارەسەری چەندین نەخۆشییە، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری لاوەكی هەیە و بۆ هەمو كەسێك گونجاو نییە.

پزیشكێكی پسپۆڕی روسی بەناوی تاتیانا بەچارۆڤا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی سودەكانی مێوژ رایگەیاند، 100 گرام مێوژ 300 كالۆری تێدایە، ئەمەش تەندروست نییە بۆ ئەو كەسانەی توشبوی شەكرەن یان گرفتی قەڵەوییان هەیە.

ئەوەشیخستەڕو، بەڵام ئەو كەسانەی تەندروستن، باشترە وایە رۆژانە زیاتر لە چنگێك مێوژ بخۆن و بۆ ئەوان سودی هەیە.

هەروەها لەبارەی سودەكانییەوە وتی، مێوژ بە سوددترە لە میوە وشككراوەكانی دیكە، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ئەمەش سودی هەیە بۆ دەمارەكانی خوێن و گورچیلە، ژەهری جەستە فڕێدەداتە دەرەوە.

مێوژ دەوڵەمەندە بە ئاسن، ئەو كەسانەی گرفتی كەمی ئاسنی خوێنیان هەیە ئامۆژگاری دەكرێن كە بیخۆن، سەرچاوەیەكی زۆرباشی دابینكردنی وزەی رۆژانەیە.

ئەو پسپۆڕە لە درێژەی قسەكانی راشیگەیاند، "مێوژ یارمەتی كۆئەندامی بەرگری جەستە دەدات، بڕێكی كەمیشی سودی گەورە بە خانمانی دوگیان دەگەیەنێت".

لە كۆتاییدا رێنمایی ئەوەیدا كە پێویستە پێش خواردنی بە باشی بشۆرێتەوە، هەروەها ئەگەریش بكرێت بە شەربەت هەمان سودی دەبێت.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad