English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری کۆرۆنا لە جیهان... زیاتر ١٥٠ ملیۆنی كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
2021-04-29 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ماڵپەڕی "Worldometers" لە نوێترین ئاماریدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تا ئێستا لە جیهاندا، ١٥٠ ملیۆن و  346هەزار 666 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون له‌م ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ سێ ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لەسەر ئاستی جیهان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆمار کراوە کە ٣٢ ملیۆن و 983 هەزار و 695 حاڵەت بووە.

دوای ئەویش هەریەکە لە هیندستان بە ١٨ ملیۆن و 376 هەزار و 524 حاڵەت، بەڕازیل بە ١٤ ملیۆن و 523 هەزار و 807 حاڵەت، فەڕەنسا بە پێنج ملیۆن و ٥٦٥ هەزار و ٨٥٢ حاڵەت، رووسیا بە چوار ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٢٧٣ حاڵەت، تورکیا بە چوار ملیۆن و ٧٥١ هەزار و ٢٦ حاڵەت، بەریتانیا بە چوار ملیۆن و ٤١١ هەزار و ٧٩٧ حاڵەت، ئیتاڵیا بە سێ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٨٩٤ حاڵەت، ئیسپانیا بە سێ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار و ٧٩٩ حاڵەت، ئەڵمانیا بە سێ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٤٧٤ حاڵەت، ئەرجەنتین بە دوو ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ١٧٢ حالەت، کۆلۆمبیا بە دوو ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٨١ حاڵەت، پۆڵەندا بە دوو ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٩٢٧ حاڵەت، ئێران بە دوو ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٩٠٦ حاڵەت، مەکسیک بە دوو ملیۆن و ٣٣٣ هەزار و ١٢٦ حاڵەت، ئۆکراینا بە دوو ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٨٣٨ حاڵەت، پیرۆ بە یەک ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٦٢ حاڵەت، ئیندۆنێزیا بە یەک ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٣٥ حاڵەت، کۆماری چیک بە یەک ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٣٣ حاڵەت، کۆماری باشووری ئەفریقا بە یەک ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ٢٠٠ حاڵەت، هۆڵەندا بە یەک ملیۆن و ٤٨١ هەزار و ٣٢٣ حاڵەت و چیلی بە یەک ملیۆن و ١٨٤ هەزار و ٢٧١ حاڵەت دێن.

هەروەها لە جیهاندا، سێ ملیۆن و 166 هەزار و 999 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ ملیۆن و 883 هەزار و 847 کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

له‌ عێراقیش كۆی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و 51 هه‌زار و 868 كه‌س و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌ی تووشبووان 150 هه‌زار و 8 كه‌س تووشی ڤایرۆسكه‌ بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad