English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی سامانە سرووشتیەکان دوو پێشنیاریان ھەیە بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین
2021-04-29 [03:05 AM]

ZNA-هەولێر


لە ماوەی رابردوو نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان بەرزبوویەوە و لە ئێستا دا لیترێک بەنزینی سووپەر بە ٨٠٠ دینارە و لیترێک بەنزینی محەسەنیش بە ٧٠٠ دینارە و لیترێک بەنزینی نۆرمالیش بە ٦٢٥ دینار دەفرۆشرێت، هەروەها جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێمە لە چارەسەرێک دەگەرێین بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین.

گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  یەلێک لە ھۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان راگرتنی ھێنانی بەرھەمەکانی پەترۆلە لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان، ئەویش لەبەر پابەندنەبوون بە رێنمایەکان و مەرجەکانی کوالێتی، لێژنەی سامانە سرووشتیەکان داوایکردبوو کە ھێنانی بەرھەمەکانی پەترۆلە لەم دەروزانە رابگیرێت.

جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لێژنەی سامانە سرووشتیەکان دوێنێ کۆبۆنەوی خۆی ئەنجام دا و پێشنیاریایان کردووە حکومەت ھاوکاری پارێزگاکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بکات کە بە ستانداری جیھانی کاردەکەن و نەوتی خاوی پێبدەن و بەھای زۆر دادەبەزێت و کوالیتیشی زۆر باشترە.

ھەروەھا گولیزار رەشید سندی، جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سرووشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێشنیارێکی تیشمان بۆ حکومەت کردووە کە ژمارەیەک بەنزیخانەی حکومی بۆ شۆفێری تەکسیەکان بکرێتەوە و نرخی بەنزین ھەرزانتربێت، بەم جۆرەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەنزیخانەیکانیتیرش دەبێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad