English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیپلۆماسیی ئەمریکا لە دەوری ئێران چڕ دەبێتەوە
جۆ بایدن، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا
2021-04-29 [03:33 AM]

ZNA- هەولێر


تیمێکی تایبەتی ئەمریکا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئێران سەردانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، تیمێکی تایبەت لە بەرپرسانی باڵا سەبارەت بە نیگەرانی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوتەوە، ئەم تیمەی ئەمریکا لە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە پێکهاتووە و هەفتەی داهاتوو سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەمریکا بەهۆی ئەم تیمەوە دەیهەوێت نیگەرانیی وڵاتان دەربارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و داهاتووی پێوەندیی ئێران و ئەمریکا کەم بکاتەوە.

برێت مەکگۆرک هەماهەنگکاری سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشیی نیشتمانی ئەمریکا و راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە لەم سەردانەدا سەرپەرشتی تیمەکەی ئیدارەی ئەمریکا دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەم تیمە سەر لە سعوودیە، ئیمارات، میسر و ئوردەن بدات.

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad