English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ورمێ دوو مێرمنداڵ لەسەر ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کران
ئاڵای کوردستان لە بەرزایی پشت شاری مەهاباد/ئەرشیف
2021-04-29 [03:45 AM]

ZNA- هەولێر


هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو مێرمنداڵی تەمەن خوارووی ١٨ساڵی کوردیان بە تاوانی هەڵدانی ئاڵای کوردستان دەستگیرکرد .

ماڵپەری رێکخراوی هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردوتەوە، رۆژ چوارشەممە، هێزێکی سەر بە ئیتلاعاتی ورمێ دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ساڵانی بە ناوی "ئارمین ئەحمەدی" و "نیما حوسێن پوور" دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵەی هەنگاو دوو مێرمنداڵە دەستبەسەرکراوکەیان بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردووە.

کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێز لەو ئاڵایە دەگرن کە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی هەڵدەدرێت. بە ئاڵای خۆیانی دەزانن رێزێکی زۆری لێدەگرن. بەڵام دەستەڵاتدارانی ئێران بە "ئاڵای ئێقلیمی کوردستانی عێراق" ناوی دەبەن.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad