English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٥٤)ەمین ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (التأ‌خی)
2021-04-29 [07:01 AM]

ZNA-هەولێر



  

 بەڕێزان/ بەڕێوەبەرایەتی وستافی نووسین و کادیرانی ماڵپەڕ و  رۆژنامەی ئەلیکترۆنی (التأ‌خی)

دەرچوونی رۆژنامەی (التأ‌خی) بەر لە(٥٤)ساڵ دەستكەوتێكی دیكەی گرنگ بوو لە رێرەوتی رۆژنامەگەریی كوردیدا بۆ خزمەتگەیاندن بە میدیا و راگەیاندن، كە بە بەبڕیار و رێنوێنی رابەری نەتەوەییمان (بارزانی نەمر) دەرچوو، تا ئەمڕۆكەش لەو ئەركە پیرۆزەی بەردەوامە.

رۆژنامەی(التأ‌خی) وەك رۆژنامەیەكی رەسەن و دێرین خاوەن تایبەتمەندی جیاوازی خۆیەتی بۆیە پێگەیەكی دیار و كاریگەری هەبووە لەبەرەوپێشچوونی بزاڤی رۆشنبیریی و كولتووریدا، هەروەها خزمەتێكی زۆری رۆژنامەگەریی كردووە لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە.    
لەو قۆناغەشدا بە هەمان پەیامی پیشەوەرانە و دڵسۆزانەی خۆی وەك رۆژنامەیێكی ئەلكترۆنی برەو بە كوولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان دەدات و  هەردەم سەكۆیەكی راستەقینەی دیالۆگی فرە رەنگ و دەنگ و زمانی رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە. 
 بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندن بۆ رۆژنامەی (التأ‌خی)، پیرۆزبایی(٥٤)ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكە لە ئێوە و لە خوێنەرانتان دەكەین هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad