English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژەنەڕال کێنێت مەکێنزی: ئه‌مه‌ریكا نیازی کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە
2021-04-30 [01:01 AM]

ZNA_ هەولێر


ژەنەڕاڵ مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "لەسەر داوای حکومەتی عێراق، هێزەکانیان لەو وڵاتەدان، شەڕی داعشیش کۆتایی نەهاتووە، بە هاوکاری هاوپەیمانان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن".

مەکێنزی رۆڵی هێزەکانی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوه‌ی داعش بە گرنگ زانی و گوتی: "عێراقییەکان خۆیان شەڕی مەیدانی تیرۆر دەکەن، هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، خۆیان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەدوور گرتووە و تەنیا پشتیوانی و مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەکەن".

دەربارەی داهاتووی هێزەکانیشییان لە عێراق، مەکێنزی دووپاتیکردەوە، گفتوگۆی ستراتیجی بەغدا و واشنتن، چارەنووسی ئەو هێزانە دیاریدەکات، لە هەمان کاتدا گوتی: "لەو باوەڕەدا نییە، بەم زووانە عێراق بەجێبێڵین".

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "میلیشیاکانی سەر بە ئێران، رۆڵێکی خراپ لە عێراق دەگێڕن و مەترسی راستەوخۆیان لەسەر سەروەری ئەو وڵاتە درووستکردووە، راستە هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، بەڵام هەڕەشە لە عێراق و حکومەتەکەشی دەکەن".

لەبارەی هەڵویستی سەربازی بەرامبەر بە ئێران، مەکێنزی روونیکردەوە، "هیوادارن تاران خواستی كەوتنە شەڕی لەگەڵ ئەمەریکا نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتەکەی رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانی".

لە کۆتاییدا جەنەڕاڵ مەکێنزی گوتی: "لەسەر بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بەرلە 11ی سێپتێمبەر، تەواوی هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە".





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad