English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیڵی ئایڵش وادەی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە
2021-04-28 [11:46 AM]

ZNA – هەولێر


کچە گۆرانیبێژی ئەمریکی بیڵی ئایڵش وادەی بڵاوکردنەوەی نویترین ئەلبوومی گۆرانیی بۆ هۆگرانی ئاشکرا کرد.

ئەلبوومەکە بەناوی "Happier Than Ever"یە و بڕیارە لە 30 تەممووزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، ئایڵش لە هەژماری خۆی لە ئینستگرام وێنە و وادەی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرانیبێژە رایگەیاندووە، ئەو زۆر بە پەرۆشەوە بۆ ئەو ئەلبوومە و هیچ کاتێک هێندە خۆشەویستی بۆ هیچ ئەلبوومێکی نەبووە و هیوای ئەوە دەخوازێت هۆگرانیشی هەمان هەستیان بۆ ئەلبوومەکە هەبێت.

ئەو گۆرانیبێژە ناوبانگییەکی زۆری لە جیهاندا هەیە، لە کاتێکدا تەمەنی تەنها 19 ساڵە و چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و بمە دواییە وێنەیەکی خۆی بە قژێکی زەرد لە ئینستگرام بڵاوکردەوە و لە ماوەی 19 کاتژمێردا 14.6 ملیۆن لایکی بۆهات.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad