English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی هەرێم پەیامێكی لەسەر پەلامارەكەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە بڵاوكردەوە
2021-05-01 [10:44 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات دەستبكرێت بە دروستكردنی هێزی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بەهێزبوونەوەی داعش لەو ناوچەیەدا.

لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "چەندین جار حكومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە جێناكۆكەكان دروستبووە بە "مەترسییەكی زۆر گەورە" لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق باسدەکات، لەو پێناوەشدا داوای دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەو پێناوەدا دەردەبڕێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە سێ پێشمەرگە شەهید و دووی دیکەش بریندار بوون، هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 

 





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad