English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی نەوتی عێراق : قەبارەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی دەگەیێنينە 1500 ملیۆن پێ چوارگۆشە
2021-05-01 [10:57 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، بە نیازن بە قەبارەی 1500 ملیۆن پێ چوارگۆشە وەبەرهێنان لە سێکتەری گازی سرووشتی بکەن و تاوەکو ساڵی 2025، ئاستی وەبەرهێنانەکانی لەو سێکتەرە بۆ 4000 ملیۆن پێ چوارگۆشە بەرزبکەنەوە.

عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان کار لەسەر جێبەجێکردنی سێ پرۆژەی وەبەرهێنانی گازی سرووشتی دەکەن لە پارێزگاکانی بەسرا، میسان و زیقار، توانای بەرهەمهێنانی ئەو پرۆژانەش رۆژانە 1000 ملیۆن پێ چوارگۆشە دەبێت.

ئیسماعیل دەشڵێت:  وەزارەتەکەیان سەرکوتووبووە لە گەڕاندنەوەی گرێبەستی گازی مەنسووریە لە پارێزگای دیالە بۆ یەکێك لە کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتی چین بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی تێدا بکات، چاوەڕوانیش دەکرێت قەبارەی گازی سرووشتی لەو کێڵگەیە بگاتە ئاستی 300 ملیۆن پێ چوارگۆشە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکراشیکرد، دەمانەوێت بەر لە ساڵی 2025 بڕی 10 هەزار مێگاوات کارەبا لە رێگای وەبەرهێنان لە وزەی پاک دەستبخەین ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان.

گوتیشی :ئێستا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا خەرج دەکەین بەڵام لە رێگای وەبەرهێنانەکانمان دەمانەوێت ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکەین و  وێستگەکانی کارەباش بگۆڕین بۆ گازی سرووشتی کە ئەمە هەم خەرجییەکەی کەمترە و هەمیش کاریگەری لەسەر ژینگە کەمترە".

تا ئێستاش عێراق، به‌شێك له‌ وزه‌ی كاره‌با له‌ وڵاتی ئێران ده‌كڕێت و بڕیاریشه‌ بڕێك گازی سرووشتی له‌ سووریا بكڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سووته‌مه‌نی سه‌ره‌كی به‌شێك له‌ وێستگه‌كانی كاره‌با به‌كاریبهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad