English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هيندستان...ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ یه‌ك رۆژدا ٤٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند
2021-05-01 [11:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە ئێستادا هیندستان ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی رۆژانە لە توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا،‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، سێ هەزار و ٥٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠١ هەزار و ٩٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و، سێ هەزار و ٥٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٩٦٩ کەس، کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١١ هەزار و ٨٥٣ کەس. ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار و ٧١٠ کەس.

حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

لە هیندستان ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە لە چواری نیساندا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند، لە ١٥ی نیساندا ٢٠٠ هەزار، لە ٢١ی نیسانیشدا ٣٠٠ هەزار و لە دوێنێشەوە ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە بەو پەتا جیهانگیرییە گیان لەدەست دەدەن لە بەرزبوونەوەدایە و، لە ٢٠ نیساندا دوو هەزار و لە ٢٧ی نیسانیشەوە سێ هەزاری تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەوکەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٥٤ ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٦٣٥ کەس.

لە دوای ئەمریکا و چین، هیندستان لە ریزبەندی سێیەمدایە لە رووی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بۆ ئەوەی کارەکانی کوتان باشتر کاریگەربن لە راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە کوتانی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨-٤٥ ساڵیدایە.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad