English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان... له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌كاتی به‌ربانگدا زیاتر 120 كه‌س بوونه‌ قوربانی
2021-05-01 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ كاتی به‌ربانگدا له‌ ویلایه‌تی لۆگار ته‌قیه‌وه‌ و لە ئاكامدا ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 90 كه‌سیش بریندار بوون.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، تارق ئاریه‌ن به‌ میدیاكارانی راگه‌یاند كه‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌ كاتی خۆجێیی له‌ رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر شاری پولی عاله‌م كه‌ ناوه‌ندی ویلایه‌تی لۆگاره‌.

له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا به‌لایكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٩٠ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.

سه‌رۆكی شورای ویلایه‌تی لۆگار، حه‌سیبوڵڵا ستانیكزه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م میوانخانه‌یه‌كی سه‌رۆك خێڵێك ئه‌نجام دراوه‌.

تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad