English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر و وەزیری تەندروستی، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانیان کرد 
2021-05-01 [12:29 PM]

ZNA - ھەولێر



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە ٢٠٢١.٥.١، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر، لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی شاری ھەولێر سەردانی پێشمەرگە بریدارەکانیان کرد کە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ھێرشە تیرۆریسیەکەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پردێ برینداربوون.

لەسەردانەکەیاندا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی بریندارەکانیان پرسی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆخواستن و ئامادەیی ھەموو ھاوکاری و ئاسانکارییەکیان بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad