English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 لە ھەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیر کران
2021-05-01 [01:13 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەولێر دەستگیر کرا.

روونکراوەتەوە، ئەو باندە لە دوو کەس پێکھاتوون بەناوەکانی ( ع. ش.ح) و ( چ. ع. ع)  بڕی ٧٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێوە گیراوە و لەناو دوو ئامێری دوورمان شاردبوویانەوە. بەنیازبوون لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی بەریتانیای بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

 

 





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad