English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەتوندی یٔیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە دەکات
2021-05-01 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر 



شەوی رابردوو جارێکی دیکە تاریکپەرستانی داعش لەمیحوەری پردێ ھێرشیان کردە  سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەداخێکی زۆرەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەھیدو برینداربوون و ‌ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیش وەک ھەمیشە یٔازایەتی و قوربانیدانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان لەھەر جۆرە دەستدرێژی و ھێرشێک.


دووبارەبوونەوەی یٔەوجۆرە ھێرشانە، دووپاتکەرەوەی یٔەو راستییەیە کەھەرچی زووترە ھەولێرو بەغدا لەسەر یٔیدارەدانی ناوچە کوردستانییەکان رێکبکەون و چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان بەپێێ ماددەی ١٤٠ی دەستوور یەکلایی بکرێتەوە، ھەروەک پێویستیی مانەوەی ھێزی ھاوپەیمانان لەھەرێمی کوردستان و عێراق و ھاوکاریکردن و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە دووپات بووەوە بۆ کۆتاییھێنانی یەکجارەکی بەھەڕەشەی تیرۆریستان و رێگەگرتن لەسەرھەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ھاوبیرەکانیان کەھەمیشە ھەڕەشەن بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان.

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە بەتوندی یٔیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە لەپردێ دەکەین و پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان یٔاراستەی کەسوکاری یٔەو شەھیدانەمان دەکەین کەخۆیان کردە قوربانیی پاراستنی یٔارامی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
١ی یٔایاری ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad