English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كی ئایار
2021-05-01 [02:16 AM]

ZNA- هەولێر


د.هێمن هه‌ورامی: "کرێکاران چینێکی کۆڵنەدەرن بەبازوو و قوربانیدانی ئەوان ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ئابووری و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات هاتووەتە دی"

بەبۆنەی یەکی ئایار، جەژنی کرێکارانى جیهان، جوانترین پیرۆزبایی لەکرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، کرێکاران چینێکی کۆڵنەدەری کۆمەڵگەن كه‌بەبازوو و قوربانیدانی ئەوان ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ئابووری و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات هاتووەتە دی و بەرەو باشترو بەهێزتریش هەنگاو دەنێت و بناغەی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە هەر بەهێزو بازووی ئەوان دەبێت.
لەپەرلەمانی کوردستان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەڕێگەی دەرکردنی یاساو خستنەڕووی داواکارییەکانیان بەرگری لەهەموو چین و توێژەکان دەکات و لەپێشی هەمووانیشەوە بەرگریکارێکی سه‌رسه‌ختى مافەکانی کرێکاران دەبین بۆئەوەی ژیان و گوزەران و دڵنیایی و خانەنشینی بۆ کرێکاران لەکاتی کارکردن و لەدوای چوونە تەمەنیشه‌وه‌ دابین بکرێت.
لەو بارودۆخەى ئێستاشدا لەبەرەی بەرگریکردن دەبین بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەختی سەرشانی کرێکاران کەبەهۆی رێکارە خۆپارێزییە تەندروستییەکان دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووچارى هاتوون و به‌هۆیه‌وه‌ بەشێکیان کارەکانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژیان و گوزه‌رانیانی سه‌ختتر كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵ دەبین بۆ کەمکردنەوەی ئەو سەختییانە.
دووبارە ئەو یادە بەرز ڕادەگرین، هیوای ژیانێکی باشتر بۆ كرێكاران بۆ دەخوازین.

د.هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
1ى ئایارى 2021





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad