English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش دەکات
2021-05-01 [04:14 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ـەوە ‌ تا ئێستا ھێزە سەربازی و ئەمنییە عێراقییەکان سەرکەوتوو نەبوونە لە پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و بۆ کۆتاییھێنان بە جموجۆڵەکانی داعش لەم ناوچانە.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش  بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان جێگای نیگەرانییە،‌ کە بووە ھۆی شەھیدبوون و برینداربوونی پۆلێک پێشمەرگە، تیرۆریستانی داعش لەم سنوورە خۆیان ڕێک خستووەتەوە و دەیانەوێت زیان بە ھێزی پێشمەرگە بگەیەنن. 

ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھەرێمی کوردستان کار لەسەر پڕۆژیەکی زۆر گرنگ دەکات، کە دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعشە،‌ ئەمەش وای کردووە داعش ھێرش بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان، ئەم پرۆژەیە تەنیا ھی ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ھی عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتیشە، کە ‌وڵاتانیش ھەرێمی کوردستانیان ھەڵبژاردووە،‌ چونکە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە و پێویستە عێراق و ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی لەم دادگاییە دەکەن، کوردستان بپارێزن  و ھاوکار بن لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لەم ناوچانە.

ھەروەھا لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ـەوە ‌ تا ئێستا ھێزە سەربازی و ئەمنییە عێراقییەکان سەرکەوتوو نەبوونە لە پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و بۆ کۆتاییھێنان بە جموجۆڵەکانی داعش لەم ناوچانە، بوونی بۆشایی ئەمنی جگە لەوەی بووە بە مەترسی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە،‌ ھەروەھا ھەڕەشەیەکی جدیشە بۆ سەر ئەمنییەتی ھەرێمی کوردستان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad