English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا كۆمەڵێك سزا لەسەر ئێران هەڵدەگرێت
2021-05-02 [10:50 AM]

​ZNA – هەولێر


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كە ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری ئێران لە گفتوگۆکانی ڤییەننایە دەڵێت، لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون سزاکانی سەر کەرتی نەوت و بانک و زۆربەی کەسایەتییە ئێرانییەکان هەڵدەگیرێن.

عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "سزاکانی سەر کەرتی وزە کە نەوت و گاز لەخۆدەگرێت، هەروەها سزاکانی سەر کەرتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل، دارایی، بانک و بەندەرەکان، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی تاوەکو ئێستا پێی گەیشتووین، دەبێ هەموویان هەڵگیرێن."

عێراقچی ئەوەی ئاشكرا نەكرد کە لەژێر کام میکانیزم و رێککەوتن سزاکان هەڵدەگیرێن، یاخود ئاماژە بەوە نەکراوە کە لە بەرامبەردا ئێران چی دەکات تاوەکو ئەو سزایانەی لەسەر هەڵگیرێن.

بەڵام عێراقچی دەڵێت: "دانوستاندن دەکەین تاوەکو هەردوولا لە یەکدی نزیکدەبنەوە و داواکارییەکانی ئێمەش جێبەجێکراون، ئەگەر بەجێهێنران ئەوا رێککەوتن دەکرێت، ئەگەر بەجێنەهێنران ئەوە روونە هیچ رێککەوتن ناکرێت."

 





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad