English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەیدەرعەبادی و عەمارحەكیم بوونە هاوپەیمان بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق
2021-05-02 [10:58 AM]

ZNA – هەولێر


عەمار حەکیم، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، هاوپەیمانییەکی سیاسییان پێكهێنا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

هاوپەیمانی نەسر، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە ئەنجامی گفتوگۆی بونیادنەر و هاوبەشی لە دیدی سیاسیدا بەرامبەر قەیرانەکانی دەوڵەت و چۆنێتی رزگارکردنی دەوڵەت، سوپاس بۆ خودا هاوپەیمانییەکی سیاسیمان بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت پێکهێنا بەناوی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت".

هاوپەیمانی نەسر راشیگەیاند: "هاوپەیمانییە نوێیەکە لایەنێکی سیاسی و نیشتمانییە، باوەڕی بە دەوڵەت هەیە و کار بۆ جێگیرکردنی پرەنسیپەکانی و بناغەی دەکات، هاوکات کار بۆ بەهێزکردنی شکۆ و سەروەری دامەزراوە رەواکانی دەکات لە بەرامبەر هەر قەیرانێکی ناوخۆیی و دەرەکی".

هاوپەیمانییە نوێیەکە هیوادارە پرۆسەی داهاتووی هەڵبژاردن بێگەرد و دادپەروەرانە بێت و دەرخەری راستەقینەی ویستی گەل بێت.





ئەم هەواڵە 67جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad