English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر ژماره‌یه‌ك و ئافره‌ت و منداڵی داعش رادەستی ئۆزبەکستان دەکاتەوە
2021-05-02 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر ژماره‌یێک ئافرەت و منداڵانی چەکدارانی داعشیان رادەستی کۆماری ئۆزبەکستان کرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لەسه‌ر سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، عەبدولکەریم عومەر لە میانی گۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری قامشلۆ لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان، بەھرەمجان ئەعلایۆڤ، رۆژی ھەینی رایگه‌یاند، ئەوان 24 ئافرەت و 68 منداڵی چەکدارانی داعشیان رادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان کردووەته‌وه‌، کە لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا دەستبەسەرکرابوون.

عەبدولکەریم عومەر گوتیشی، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دراون؛ پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌ کە ئەو کەسانە تاوانیان ئەنجامدابێت، ئێمەش منداڵە بێباوکەکان و ھەندێک لە حاڵەتە مرۆییەکان کە پێویستییان بەچارەسەر ھەیە، لە دەرەوەی ناوچەکە رادەست کردوون.

دەزگا ھەواڵییەکانی نزیک لە ھەسەدە لە نوێنەری ئۆزبەکستانی گواستییه‌وه‌، کە گوتوویەتی: ئەوان ناوی 180 کەسیان لە ھەڵگرانی رەگەزنامەی ئۆزبەکستانی تۆمارکردووە، لە کەمپەکانی کوردستانی سووریان و حکوومەتەکەیان بەرنامەی تایبەتیی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئەو کەسانە بۆ نێو کۆمەڵگا و ئاسانکردنی بەڕێکردنی ژیانی ئاسایی داڕشتووه‌.

ئەمە جاری یەکەم نییە ئۆزبەکستان ھاووڵاتییە گیراوەکانی خۆی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا دەگەڕێنێتەوە، به‌گویره‌ی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر، که‌ لە نوێنەری شاندی ئۆزبەکستانی گواستووەتەوە، تا ئێستا 240 ئافرەت و منداڵ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌.

ئۆزبەکستان یەکێکە لە ژمارەیێکی کەم لەو وڵاتانه‌ی ژماره‌یێکی زۆری لە ھاووڵاتییەکانیان که‌ پیشتر چووبوونه‌ ناو داعش، گەڕاندووەتەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad