English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ینه‌وا... سێ چه‌كداری داعش كوژران
2021-05-02 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر



 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشێكی ئاسمانیان دژی رێكخراوی داعش ئه‌نجام دا.

ئه‌و شانه‌یه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشێكی دژی سێ چه‌كداری رێكخراوی داعش ئه‌نجا دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ باشوری شارۆچكه‌ی حه‌زه‌ر له‌لایه‌ن هێزێكی ته‌كتیكی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئه‌م شاره‌ به‌دواداچوونی بۆ كرا.

به‌یاننامه‌كه‌ وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی سێ چه‌كدار له‌ تۆنێلێك گه‌مارۆ دران توانرا هه‌ر سێ چه‌كدار بكوژرێن و تۆنێله‌كه‌ش له‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان خاپوور كرا.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad