English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەت بۆ ئه‌وه‌ی بەنزین گران نه‌بێت، ئاسانكاری بۆ بازرگانان ده‌كات
2021-05-02 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سووتەمەنی ھەولێر ده‌ڵێت، حکوومەت بەنیازە لە رێکارەکانی ھاوردەکردنی بەنزین لە خاڵە سنوورییەکان ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکات و ئێمەش لە بەنزینخانەکان ھەندێک ھاوکارییان دەکەین، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت، وتیشی، ئێمە وەکو خۆمان ھەندێک رێکارمان گرتووەتە بەر و توانرا رێگە نەدرێت نرخی بەنزین بەرز بێتەوە و رێکارەکانمان بۆ ئاسانتر کردن.

بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر ئاری کاکەشین، رایگه‌یاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت بە دوو جۆر ئاسانکاری بۆ بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکان بکرێت، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین جێگیر بێت و گران نەبێت، چونکە چەند ھۆکارێک بوونە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین گران بێت، لەوانە ھاوردەکردنی بەنزین ھەندێک توندتر کراوە، پێویستە کوالیتی بەرز بێت و بەپێی رێنمایی نوێ بێت، جگە لەوەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گران بووە و نرخی دۆلاریش بەرز بووه‌تەوە، ئەمانە وایان کردووە نرخی بەنزین گران بێت، بەڵام حکوومەت دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتی و بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکاندا بێت.

کاکەشین باسی له‌وه‌ كرد، ئەو بەنزینەی پێشتر دەھات، نەخۆشیی لێ دروست دەبوو و ژینگەشی پیس دەکرد، بەڵام ئێستا کوالیتی بەرز کراوەتەوە، بۆیە حکوومەت بەنیازە لە رێکارەکانی ھاوردەکردنی بەنزین لە خاڵە سنوورییەکان ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکات و ئێمەش لە بەنزینخانەکان ھەندێک ھاوکارییان دەکەین، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت، چونکە ناتوانین دەستکاریی نرخی نەوت بکەین و دۆلاریش بە ھەمان شێوە، بۆیە حکوومەت بەنیازە لە بازگەکان نەھێڵێت تانکەرەکان دوابکەون و رێکارەکان ئاسان دەکات زووتر بێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "ئێمە وەکو خۆمان ھەندێک رێکارمان گرتووەتە بەر و توانرا رێگە نەدرێت نرخی بەنزین بەرز بێتەوە و رێکارەکانمان بۆ ئاسانتر کردن، بۆیە ھاوکاریمان کردن و نرخی بەنزین ئێستا باشتر بووە و گرانتر نەبووە، ئەگەرنا گرانتر دەبوو".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad