English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامادەکاری دەکرێت پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکرێت
2021-05-02 [03:15 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمان رەوانە بکرێت.

محەمەد ئیلخان، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و لێژنەکانی پەرلەمان، بە ‌ئێمەیان راگەیاند ئامادەکاری دەکرێت بۆ بودجەی کوردستان و پرۆژەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیە و تەنیا ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان ماوە.

ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان گووتی لە کۆبوونەوەی داھاتوو تەواوی بودجە پەسەند دەکرێت دەنێرێت بۆ پەرلەمان.

ھەروەھا محەمەد ئیلخان، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە وەک لێژنەی دارایی ئامادەین تا پرۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمان، ھەوڵ دەدەین لەپەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدرێت، کە "بەم نزیکانە دەگاتە پەرلەمان.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad