English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی یەکیی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی کەمدەکرێتەوە
2021-05-02 [03:19 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی ئەم ساڵ نەتواندراوە وەکو پێویست دەوام بکرێت، بۆیە لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی کەمدەکاتەوە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەھۆی تەشنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چەندین جار دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە بەڵام نەتواندرا ئەمساڵ ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بکرێت، بۆیە لیژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ لە وەزارەتی پەروەردە ھەڵدەستن بە کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی، ھاوشێوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لیژنەکە پڕۆگرامی خوێندنی ھەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان پوخت دەکەنەوە، تەنیا ئەو بابەتانە داخڵ دەکرێن کە قوتابیان دەیان خوێنن و پێش مانگی تەمووز ئەنجام دەدرێن.

لە بارەی چارەنووسی خوێندنی ئەم سال عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ئێستا بە داخراوی دەمێننەوە تاکو دوای جەژنی رەمەزان، بەڵام دوای جەژن ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی و رادەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنە میکانیزم بۆ بڕیاردان لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، بە رەچاوکردنی رێککاری توندی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad