English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هه‌ولێر: باندێكی گه‌وره‌ كه‌ چه‌ندین ئافره‌ت و منداڵیان به‌زه‌بری چه‌ك رفاندووه‌ ده‌ستگیركران
2021-05-02 [03:23 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەێنێت: باندێکی گەورەی رفاندن و دزی دەستگیر کران.
ئەمرۆ یەکشەمە ٢ ی ٥ ی ٢٠٢١ ، لەراگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیر کردنی ئەو باندەی لەناو شاری ھەولێر راگەیاند و رایدەگەێنێت:  ئەو باندە پێکھاتووە لە چەند تۆمەتبارێک کە ھەڵدەستان بەزەبری چەک بە ڕفاندنی خەڵک و دزی کردن لە شاری بەغداد،.
ھەروەھا پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت: ئەم باندە ھەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، وە ئەم باندە خۆیان وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی ھۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە ھێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکرد.
ھەروەھا پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: کەماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران وە ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی (٣٠/٤/٢٠٢١) کاتژمێر (٢٣٠٠) ھێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان.
پۆلیسی ھەولێر لەدرێژەی راگەیاندراوەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: بە شێوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین، بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ساڵی (٢٠٢٠) (١٨٣) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە جۆرەھا تاوانیان ئەنجامدابوو وەک دزی و ڕفاندن و ...، دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری ھەرێم و خواروی عێراقمان کردەوە کە لێی داواکرابوون.
لەکۆتاییدا پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت: دڵنیایی دەدەینە ھاوڵاتیان کە شەو و ڕۆژ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و ئەمنیەتی شاری ھەولێر، وە لێناگەڕیین کەس ئەو ئەمنیەتە تێکبدات.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad