English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆشايى ئه‌منى و ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ بۆ تيرۆريستانى داعش
2021-05-02 [07:11 AM]

نوسینی : حه‌سيبه‌ گه‌ردى


له‌پاش په‌لاماردانى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن هێزه‌ پڕچه‌ك و تيرۆريسته‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌ عێراق و شام (داعش)، هاوكات له‌گه‌ڵ پيلانى پڕ تاكتيك و ته‌كنيكى به‌غدا و وڵاتانى نه‌يارى قه‌وارە‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى به‌ خوێندنه‌وه‌يه‌كى وردبينانه‌، ئاراسته‌ى وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌ى داعشييه‌كانى به‌ره‌و هه‌رێم، به‌ هاووڵاتيان و كۆمه‌ڵگه‌ى جيهانى ڕاگه‌ياند. خۆيان سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌كانى جه‌نگيان كرد، تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌فسانه‌ى داعش له‌ سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان و پلان و ڕێكار و به‌رنامه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌، كه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا هێزه‌كانى عێراقى فيدڕاڵ به‌ له‌شكر و سوپا و (فيرقه‌)وه‌، له‌ موسڵ هه‌ڵهاتن و هه‌موو كۆگه‌كانى سه‌ربازى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌كانى پێشكه‌وتووى ئه‌مريكييان به‌ده‌سته‌وه‌ دا.. دواتر له‌ ڕزگاركردنى موسڵيش هه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ بوو، كه‌ بۆشاييه‌ ئه‌منييه‌كانى پڕ كرده‌وه‌، هه‌تا تيرۆريستانى داعش له‌ موسڵ و سه‌رانسه‌رى عێراق پاكتاو بكرێن. حوكمڕانانى به‌غدا، له‌ برى قه‌درزانى و ڕێزگرتن له‌ قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌، داعش ئاسا په‌لامارى كوردستانيان دا، كه‌ له‌ چه‌ند حيماسه‌تى فيداكارانه‌ى پێشمه‌رگه‌دا، له‌ پردێ و چه‌ند ميحوره‌ى ديكه‌، تووشى شكستى گه‌وره‌ بوون. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و واقيعه‌، به‌غدا هه‌ر غه‌درى له‌ هه‌رێم كرد، ته‌نانه‌ت ئاواره‌كانى عێراقى كه‌ له‌ ترسى گيانيان به‌ شيعه‌ و سوننه‌وه‌ په‌نايان بۆ كوردستان هێنا و له‌ هه‌رێمى كوردستان داڵده‌ درابوون، هه‌رگيز به‌سه‌رى نه‌كردنه‌وه‌ و، هاوكات بودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێميشيان بڕى. هه‌ر ئه‌و كات سه‌رۆك بارزانى به‌ سياسه‌تى حه‌كيمانه‌ و نه‌رمى خۆيان، حوكمڕانانى به‌غدايان بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌، له‌ پێناوى پێكه‌وه‌ ژيان و ئاشته‌وايى بانگهێشت كرد. ئه‌و ديپلۆماسيه‌ت و سياسه‌ته‌ نه‌رمه، تا ئێستاش له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستانه‌وه‌، پێداگرى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تى عێراقى فيدڕاڵ، به‌ زۆربه‌ى حزبه‌ خاوه‌ن بڕياره‌كانيشيه‌وه‌، له‌و په‌يامانه‌ غافڵن، بۆيه‌ داعشييه‌كان تواناى ئه‌وه‌يان هه‌يه‌، لێره‌ و له‌وێ، زه‌ربى خۆيان بوه‌شێنن و به‌ شه‌ڕى پارتيزانى (لێده‌ و ڕاكه‌) هه‌م په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ و هه‌م په‌لامارى سوپا و پۆليس و ته‌نانه‌ت ميليتاريا و حه‌شده‌كانى عێراق بده‌ن. رۆژی شەممە به‌رامبه‌ر به‌ يه‌كى مه‌ى، چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ، هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و به‌داخه‌وه‌ سێ پێشمەرگە شە هیدبوون و دوو برینداريشى لێ كه‌وته‌وه‌. ئه‌وه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ چه‌ند مێحوه‌ردا په‌لامارى سوپاى عێراقيشيان داوه و خه‌سارى گيانى زۆريشى هه‌بووه‌‌. دياره‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ وا به‌ ئاسانى خافڵگير ناكرێن و به‌ گيان و ڕۆح خاكى خۆيان ده‌پارێزن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ جێى تێڕامانه‌، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌و شوێنەى تیرۆریستانی داعش جموجووڵى تێدا ده‌كه‌ن، کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، واته‌ به‌ مه‌وداى چه‌ند چه‌ند كيلۆمه‌تر بۆشایی ئەمنیی دروست بووه‌، داعشييه‌كانيش ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ له‌ كيس خۆيان ناده‌ن. حوكمڕانانى به‌غداش له‌ برى ئه‌وه‌ى خۆيان له‌ پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركردايه‌تي كورد نزيك بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌ماهه‌نگی زياتر ئه‌و تيرۆريستانه‌ له‌ سه‌ر خاكى خۆيان و هه‌رێمى كوردستان پاك بكرێنه‌وه‌، سه‌رقاڵى شتى لاوه‌كى و دژايه‌تيكردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، به‌وه‌ش زه‌برى گه‌وره‌ له‌ داهاتووى عێراق ده‌ده‌ن!





ئەم هەواڵە 6208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad