English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو نیشانانەی لە سستی گورچیلەكانت ئاگادارت دەكەنەوە
2021-05-02 [08:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


گورچیلەکان خوێن دەپاڵێون و لە ڕێگەی دروستکردنی میزەوە ماددە ژەهراوییەکان لە جەستە فڕێدەدەنە دەرەوە، ئەگەر گورچیلەکان ئەرکی خۆیان بە تەواویی ئەنجام نەدەن، ئەو ماددە ژەهراوییانە لە ناو خوێندا کۆ دەبنەوە، کە سەرەتا دەبنە هۆی سستی زیاتری گورچیلەکان و پاشان ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەتوانێ ببنە تەنانەت هۆکاری مەرگی کەسەکە. 

ماڵپەڕی mirror شەش خاڵی گرنگی خستوەتەڕو کە ڕونی دەکاتەوە پێویستت بە وەرگرتنی چارەسەرە و دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.

1. بڕی میزی ڕۆژانەت کەم دەبێتەوە، بە شێوەیەک کە هەستی پێدەکەیت.

2. هەست بە ماندوبون و هیلاکی دەکەیت، تەنانەت لە پاش پشوشدا ئەو هەستەت هەر دەمێنێت.

3. هەست بە بێهێزی دەکەیت و هەدنێکجار توشی هەناسەتەنگی دەبیتەوە.

4. جەستەت توشی ئاوسان دەبێتەوە، بەتایبەتی لە پەلەکاندا وەکو دەست و قاچەکانت.

5. لێدانی نۆرماڵی دڵت تێکدەچێت و لەسەر سنگت هەست بە ئازار دەکەیت.

6. هەندێکجار ئەگەری ئەوە هەیە توشی بورانەوە بیت و لە هۆش خۆت بچیت.
سەرچاوە: 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad