English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەکرێت
2021-05-03 [10:48 AM]

ZNA-هەولێر


بۆ رووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵەکانی داعش هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، بەتایبەتیش لەناوچە کوردستانییەکان.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و بە ئامادەبوونی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و جەمال ئێمینکی سوپاسالاری پێشمەرگە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەزگا هەواڵگریی و هێزە ئەمنییەکانی راسپارد، بۆ ئەوەی تەواوی هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بخەنەگەڕ.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی لە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکان کردەوە.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو هەڕەشە جدییانەی تیرۆرستانی داعش کە لە ماوەی رابوورد، بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان کردبوو، کە بووە هۆی شەهید بوونی چەند پێشمەرگەی  لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی فیدراڵ، بۆیە بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەکانی نێوانمان و پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە هەواڵگریەکان، تا رێگربین لە دووبارە بوونەوەی کاری لەوجۆرە و زیاتر پتەوکردنی پشتێنە ئەمنییەکان و زیاد کردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان".

جەبار یاوەر، راشیگەیاندووە، مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد و هەر یەک لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکومەتی فیدراڵی بەشدابوون.

ئەمە لەکاتێکدایە لەم ماوەیەدا جموجۆڵی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکان زیادیکردووە، شارەزایانی سەربازیش هۆکاری سەرەکی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad